گوندی مێوان بناسین:ئەمین حاجی زەڵمی
مێوان گوندێکی خنجیلانەی ھەورامانە و سەر بە پەخشی (باینگان)ە، دەکەوێتە باشووری خۆرھەڵاتی شاری پاوە، نزیکەی (7)کم لەو شارەوە دوورە و (1840)کم لە ئاستی ڕوی دەریاوە بەرزە. باخ و باخات و بێستانێکی زۆری تێدا کراوە، زۆرێک لە شوێنە جوگرافیەکانی ئەم گوندە ناوەکانیان ھەورامیە وەک (ھانە سڵێمان و مەیگۆڕێ) ئەمەش دەیسەلمێنێت ئەم ناوچەیە سەر بە جوگرافیای ھەورامانە، ڕێژەی دانیشتوانی دەگاتە نزیکەی(150) کەس، تەنھا 35خێزان لەم ئاواییەدا دەژین.
دانیشتوانی (مێوان) شێوەزاریان سۆرانیە و سەر بەتیرەی ئیمامی جافن، پێش (نیوسەدە) لەمەوبەر دانیشتوانی ئێرە کۆچ و ڕەویان کردووە و ڕەشماڵ نشین بوون، دواتر ئەم گوندەیان ئاوەدانکردووەتەوە و خزمەتگوزاریە سەرەتاییەکانیان تێدا دروستکردووە، باخ و باخات و کشتوکاڵ و ئاژەڵداری و پیشە دەستییەکان کاری سەرەکی دانیشتوانەکەیەتی.
لە وەرزی زستاندا کەش وھەوایێکی سارد و سەختی ھەیە و لە ھاوینیشدا ناوچەیەکی کوێستانیە و کەش وھەوایێکی فێنک و سازگاری ھەیە.
پازدە ساڵ لەمەو بەر خولێکی فێرکاری چنینی کڵاش بۆ ژنانی ئەم گوندە دەکرێتەوە، زۆرێک لە ژنانی ئاوایی فێری ئەم پیشەیە دەبن .
درباره این سایت