شاروچکەی بانەوڕێ بناسین/ئەمین حاجی زەڵمی
"بانەوڕێ" شارۆچکەیەکی سەر بە قەزای پاوەیە، نزیکەی (1000) ماڵی تێدایە و (4000) کەس دانیشتوانیەتی، ھەڵکەوتەی جوغرافی ئەم شارۆچکەیە لە نێوان دوو شاخدایە، لە باکووریەوە شاخی (ئاتەشگا) و لە باشوورەوە شاخی "ڕیاوکۆ"یە. لەناو سنوری جوغرافی ھەورامانی لھۆن دایە و (17)کم لە شاری پاوەوە دوورە، دانیشتوانی ئێرە بە "عەشیرەتی ئیمامی" ناسراون کە پێکھاتەیەکی گرنگی ئێلی جافن، لە ڕابردوودا ژیانێکی کۆچەرییان ھەبووە و ساڵانە دووجار بارگە و بنەی خۆیان پێچاوەتەوە، لەوەرزی زستاندا لە دەوروبەری رووباری سیروان و پێدەشتی شارەزوور و پارێزگای ھەڵەبجەدا نیشتەجێبوون. لە وەرزی ھاوینیشدا دەھاتنەوە بۆ کوێستانەکانی (شاھۆ و مەیگۆڕێ و سورەوان و ھانەسڵێمان).
(بانەوڕێ) وشەیەکی ھەورامیە و دوو بۆچوونی لەسەرە، یەکێکیان پێی وایە بەفرێکی زۆری لێ باریوە و خانووەکانی رووخاندووە، بۆچوونی دووەم پێی وایە جێگەی کشتوکاڵ کردن بووە و زۆرتر(پەموو)ی تێدا چێنراوە، لەھەورامیدا بە پەموو دەوترێت (وڕێ)
مێژووی نیشتەجێبوون لەم گوندەدا لەدوای رووخانی سیستەمی پاشایەتیەوە لە ئێران دەستپێدەکات و لە ساڵی 1979ز بە دواوە ئاوەدانکراوەتەوە
درباره این سایت