کەلەبەروو شێعرا(۱٥۷)/پەی کۆڵبەرەکاو ژیوار و دشەی

‍ دڵ پەڕ جە تفەنگوو تۆن، هەینا نەکەری تۆخوا
کۆڵبەر شەوەزەنگش ڕۆن، هەینا نەکەری تۆخوا

ڕۆڵەش چەمەڕاو نانین، نانش سەمەروو شانین
دۆسش چەمەڕاو گیانین، هەینا نەکەری تۆخوا

قازی کەرە وێژدانت، حوکمش دە بە ئیمانت
وەس بدٚیەنە نیشانت، هەینا نەکەری تۆخوا

ئاورایەنە بێ هازەن، وەیلانەن و بێ نازەن
کۆڵێوە خەمش سازەن، هەینا نەکەری تۆخوا

دڵسەرد و سەرەش داخەن، وێرانە پەنەش کاخەن
شادیش وەنە قاچاخەن، هەینا نەکەری تۆخوا

کۆڵش پەڕەن و دڵ پەڕ، لاشەش تەڕەن و چەم تەڕ
گۆشت نەکەری تۆ کەڕ، هەینا نەکەری تۆخوا

کۆڵش بەرە نەک جەرگش، هوونین نەکەری بەرگش
بێ وادٚە نەدٚەی مەرگش، هەینا نەکەری تۆخوا

#جەماڵ_قادرپوور
هاواری کۆڵبەر.

ئاخ لە ڕەنگ زەردیم لە بەر بێ کەسیم
هاوار  لە  بە خت و چارەی بێ بەشیم

ڕەنجاوم لە ژین  سووتاوە جەرگم
لە پەرێشانیم   ڕازیم  بە مەرگم

حەیرانم لە چەرخ لە بەزم و ڕەنگی خنکاوی خەمم   هەر بە بێ دەنگی

خوێن و ئارەقم  کردم  پیمانە
سەر بە سەر بۆ ژین لەم نیشتمانە

با لە هاوارم   عالەم  تێ بگات
مەئیۆس لە بەختم کاتم هەر نەهات

بەخت وچارەی من لە حەق بێ بەش بوو
لە بەر بێ عاریم  چرای ماڵ گەش بوو

بە کۆڵ بە کۆڵیم  لە هەوراز و دۆڵ
بە لێوی تینووم  لە کێوانی چۆڵ

چی بکەم بەو بەختەی وا پێم دراوە
ناوی  قاچاخ  چی پێم سپێندراوە

سەرباز دە لای به تفەنگ و تیرت
ڕەحمی ئینسانی  بێنە لە بیرت

مەبە  بە قابێز بۆ بەخت و ژینم
مەشکێنە  دڵەی  پڕ لە برینم

سەرباز شیشەی دڵ منداڵ مەشکێنە
عەزمی  مەردانەت  لە دڵ بنوێنە

سەرباز هاواری منداڵ بە سۆیە
بەرزتر لە ناڵەی تفەنگی  تۆیە

دڵی  منداڵم    هەر  بە  ئاواتە
با ڕەنگ زەرد نە بێ لەم سەر بیساتە

فەریاد و  ناڵەی بەرد ئەتاوێنێ
ئاوات و  هیوای  دڵ  ئەلاوێنێ

سەرباز  دەخێلم  ڕجامە  لە تۆ
بۆ تیکەنانێ  مەمکە  ڕەنجەڕۆ

کۆڵبەری  هەژار  دڵ  پەرێشانم
بە بێ  دڵسۆز و  نام و نیشانم

چەنهای چەن ساڵە ئەو ژینە بەشمە
شاهێدم  خوێن و ئارەقی لەشمە

زەمانە هەموو  ڕێگەی لێ بەستم
فەنا چوو بەخت و ئاوات و هەستم

ڕەنگی جوانیم  لێم  هەڵ وەریوە
گورێسی  کۆڵم   شانمی  بڕیوە

بەو هەموو  کۆڵە و خەمی منداڵان
ئەی بڕم  دۆڵ و  هەوراز و یاڵان

تا بەڵکوو منداڵ لە خەمان دەر بێت
موحتاجی دەستی نامەردان  نەبێت

#عوسمان ڕەحیمی هەجیجی


مشخصات

  • جهت مشاهده منبع اصلی این مطلب کلیک کنید
  • کلمات کلیدی منبع : نەکەری ,هەینا ,منداڵ ,هەینا نەکەری ,نەکەری تۆخواکۆڵش ,کۆڵبەرەکاو ژیوار ,کەلەبەروو شێعرا ,هەینا نەکەری تۆخواکۆڵش
  • در صورتی که این صفحه دارای محتوای مجرمانه است یا درخواست حذف آن را دارید لطفا گزارش دهید.

تبلیغات

محل تبلیغات شما

آخرین مطالب این وبلاگ

محل تبلیغات شما محل تبلیغات شما

آخرین وبلاگ ها

برترین جستجو ها

آخرین جستجو ها

ديزل ژنراتور Tony آپديت نود32 - لايسنس نود32 - يوزرنيم و پسورد نود32 – موبايل اندرويد Life without limits Debra توکار | مشخصات و قیمت خرید لوازم خانه و آشپزخانه دانلود آهنگ جدید نیاکو تین کلاینت مینی پیسی زیرو کلاینت نگین کویر مای کاتلین